به هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان كه ماوه‌یه‌كه چه‌ندین دارستانی كوردستانی توركیا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیای گرتووه‌ته‌وه بریار درا گه‌شتی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران بۆ 42 دارستانی توركیا قه‌ده‌خه بكرێت.
لەسەر راسپاردەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان سەر بە فەرمانگەی پارێزگاکان لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا له بڕیارێكیدا قەدەخەکردنی گەشت و سەیرانی هاووڵاتییان و گەشتیارانی نێوخۆیی و بیانی لە 42 پارێزگا و كوردستانی توركیا راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیه‌ندراوی کۆمیسیۆنەکە، بڕیاری قەدەخەکردنەکەی بۆ مەترسی ئاگرکەوتنەوە گەڕاندەوە.
بریاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنه‌كه له 30ی حوزیرانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و تاكو رۆژی 31ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م به‌رده‌وم ده‌بێت.
کۆمیسیۆنەکە ئاشكراشی كردووه، بۆ بەرگرتن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە و پاراستنی ژینگەی دارستانەکان، بڕیاری قەدەخەکردنی گەشت و سەیرانمان راگەیاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،كوژاندنەوەی ئاگر لە دارستانە چڕەکاندا كارێكی دژواره و توانایاکی زۆریشی پێویستە بۆیه به‌رده‌وام زیانی زۆر قورس و کارەساتی لێدەکەوێتەوە .
بۆیە هەر جۆرە چالاکییەک و چوونە نێو دارستانەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەخەیە. هه‌ر به پێی بڕیاره‌كه هه‌موو جۆره یارییە ئاگرینەکان، ئاگرکردنەوە بەمەبەستی گۆشت برژاندن و سوتاندنی پاوانەکانی زەوییە کشتوکاڵییەکان ده‌بێت لانیکەم لە دووری 4 کیلۆمەتر لە دارستانەکان بێت بەپێچەوانەوە سه‌رپێچیكاران رووبەرووی سزای زۆر قورس دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.