Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:03

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی فڕەنسا.. حزبەكەی ماكڕۆن لە ریزبەندی سێیەمە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی كە بۆ هەڵبژارنی پەرلەمانی فڕەنسا بڵاو كراوەتەوە، حزبەكەی ئیمانوێل ماكڕۆن لە پلەی سێیەمدایە، لە پلەی یەكەمیش هاوپەیمانی راستڕەوەكان دێت و لە پلەی دووەمیش هاوپەیمانی چەپڕەوەكان.

بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییانەی كە تا ئێستا بڵاوبوونەتەوە، هاوپەیمانی ڕاستڕەوەكان بە سەرۆكایەتی جۆردان باردێلا سەرۆکی پارتی بەرەی نیشتمانی پلەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فڕەنسای بەدەستهێناوە كە رێژەی 34%ی دەنگەكانە.

لە ریزبەندی دووەمیش هاوپەیمانی چەپڕەوەكان دێن كە رێژەی 28.1%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، هاوپەیمانی میانڕەویش بە سەرۆكایەتی ئیمانوێل ماكڕۆن رێژەی تەنیا 20.3%ی دەگەكانی بەدەستهێناوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەراییەكان، ئیمانوێل ماكڕۆن هەر زوو هاتەسەرخەت و داوای لە هاوپەیمانی چەپەكان كرد بێنە پاڵی بۆ ئەوەی بەرامبەر راستڕەوەكان بووەستنەوە و بە زۆرینەی كورسی پەرلەمان بتوانن دووبارە دەسەڵات بەدەستبهێننەوە.

لەبەرامبەریشدا هاوپەیمانی ڕاستڕەوەكان دەیانەوێ بەهەرشێوەیەك بێت دەسەڵات بگرنە دەست و سەركردە گەنجەكەیان جۆردان باردێلا بكەنە سەرۆكی داهاتووی فڕەنسا.

ئەمە ئەنجامە بەراییەكانی گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فڕەنسایە، بڕیاریشە بۆ رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو 7ی تەمووز، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكان بەڕێوە بچێت.

پەرلەمانی فڕەنسا بەشێوەیەكی گشتی لە 577 كورسی پەرلەمان پێكدێت، هەر پارت و هاوپەیمانیەتییەك بیەوێت دەسەڵات و كورسی سەرۆكایەتی وەربگرێت، پێویستە 289 كورسی لەنێو هۆڵی پەرلەمان هەبێت.

وێنە: جۆردان باردێلا ئەو سەركردە گەنجەی نزیكە بببێتە سەرۆكی فڕەنسا:-

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.