Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:10

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمار نەکراوە

کوردستان TV
100%

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمار نەکراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هاوڵاتییەکی عەرەب کە دانیشتووی شاری بەغدایە، دوای ئەوەی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندیی شاری هەولێری کردووە، پزیشکان گومانی ئەوەیان لێ کردووە کە نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی هەبێت، بۆیە ڕاستەوخۆ پشکنینی بۆ ئەنجام دەدەن، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی پشکنینەکە دەرنەچووە و نەخۆشەکە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.