Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:41

جامی یۆرۆ 2024.. سویسرا و ئەڵمانیا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ، ھەڵبژاردەی سویسرا بە ئەنجامی 2-0 لە ھەڵبژاردەی ئیتاڵیای بردەوە و ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئەڵمانیاش بە ئەنجامی 2-0 لە ھەڵبژاردەی دانمارک-ی بردەوە.

ھەر یەک لە ھەڵبژاردەکانی سویسرا و ئەڵمانیا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ و ھاوکات ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و دانمارک ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد.

دوێنێ شەممە لە میانی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی جامی "یورۆی 2024"، ھەڵبژاردەی سویسرا و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە گیمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی سویسرا بەپێچەوانەی ئەوەی چاوەڕان دەکرا بەرامبەر بە یاریزانانی ئیتاڵیا بەھێز دەرکەوتن و لە خوڵەکی 37دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی سویسرا، ڕیمۆ فرێلیێر گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی پێشخست.

گێمی یەکەمی یارییەکە، بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی سویسرا کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی سویسرا بە ھەمان سیناریۆی گێمی یەکەم دەستیان بە یاریکردن کرد و لە خولەکی 46دا یاریزانی ھەڵبژاردەکە، ڕوبێن ڤارگاس گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی سویسرا کۆتایی ھات.

ھەروەھا دوێنێ لە میانی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی جامی "یورۆی 2024"، ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ھەڵبژاردەی دانمارک لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک ڕووبەڕووی یەکتر بووەنەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە بەھێزی دەستیان پێکرد و چەندین ھێرشی مەترسیداریان بۆ تۆماکردنی گۆڵ لەدەستدا و دواتر یارییەکە بەھۆی نا لەباری کەشوھەواوە بۆ چەند خولەکێک وەستا و پاشان دەستی پێکردەوە و گێمی یەکەم بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمدا و لە 53دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا، کای ھاڤێرتز بە لێدانی سزا ھەڵبژاردە کەی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم دواتر یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا، جەمال موسیالا لە خولەکی 68دا، گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئاڵمانیا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەکانی سویسرا و ئەڵمانیا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا سەرکەوتن و ھاوکات ھەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و دانمارک ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.