Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:12

ئه‌مڕۆ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی 2 یاری ده‌ست به‌یارییه‌كانی قۆناغی 16ی یۆڕۆی 2024 ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


به‌ به‌ڕێوه‌چوونی 2 یاری ده‌ست به‌ یارییه‌كانی قۆناغی 16ی یۆڕۆی 2024ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت.

 كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی6ی2024، له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی 16 ی یۆرۆی 2024 و له‌سه‌ر یاریگای ئۆڵۆمپی له‌شاری به‌رلین ، هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئیتاڵیاو سویسرا روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، ئیتالیا به كۆكردنه‌وه‌ی 4 خال و به‌‌ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌ی دووه‌م و سویسرای به‌به‌ده‌ستهێنانی 5 خال و به‌ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م قۆناغه‌ . 

له‌ یاری دووه‌می قۆناغی 16ی یۆرۆی 2024 ، ئه‌ڵمانیای خاوه‌ن یاریگا كه‌ به‌ كۆكرنه‌وه‌ی 7 خال پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌می ده‌سته‌به‌ر كرد ، له‌ یاریه‌كی به‌هێزو قورسدا ، كاتژمێر 10ی ی شه‌و له‌سه‌ر یاریگای سیگناڵ ئه‌دۆنا پارك له‌شاری دۆرتمۆند روبه‌رووی هه‌لبژارده‌ی دانیماركی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌ی سێیه‌م ده‌بێته‌وه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.