Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 21:33

موقتەدا سەدر: لە رۆژانی هەینی پێویست ناكات نوێژی عەسریش بەكۆمەڵ ئەنجام بدرێت

کوردستان TV
100%

رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعەكان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، داوای لە وتاربێژی مزگەوتەكان كرد لە وتارەكانی هەینیدا دوعای كەم و كورت بخوێنن، راشیگەیاند كە پێویست ناكات دوای نوێژی هەینی نوێژی عەسریش بە كۆمەڵ ئەنجام بدرێت.

موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعەكان لە راگەیەنراوێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، داوا لە وتاربێژی مزگەوتەكان دەكەم لە كاتی وتاری هەینیدا دوعای كەم و كورت بخوێنن و تەنیا بڵێن ": إتقوا الله حق تقاته ولا تموتن إلا وأنتم مسلمون والى إشعار آخر".

راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵی هەینیش، پێویست ناكات نوێژی عەسریش بەكۆمەڵ ئەنجام بدرێت.

ئەم راگەیەنراوەی موقتەدا سەدڕ لە كاتێكدایە كە لە وڵاتێكی عەرەبیش بڕیاری كەمكردنەوەی ماوەی وتاری هەینی لە مزگەوتەكان درا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و هاتنی وەرزی هاوین.

دەستەی گشتیی كاروباری ئیسلامی و ئەوقاف لە وڵاتی ئیماڕات دوێنێ پێنجشەممە فەرمانی بە سەرجەم مەلای مزگەوتەكان كرد وتاری هەینی بۆ ماوەی تەنیا 10 خولەك كەم بكەنەوە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما.

بڕیارەكەش لە ئەمڕۆ هەینییەوە جێبەجێ دەكرێت و تاكو مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو (مانگی دە) بەردەوام دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.