Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:46

رێككەوتنەكانی نێوان عێراق و توركیا دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوا لە وەزارەتە پەیوەندارەكان كرا رێككەوتنەكانی نێوان عێراق و توركیا بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دووەم كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو كە وەك قەرەبوویەك بوو بۆ كۆبوونەوەكەی هەفتەی رابردوو كە بەهۆی پشووەكانی جەژنی قوربان ئەنجام نەدرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك بڕیار و راسپاردە دەركران، لە یەكێك لە بڕگەكاندا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزارەتە پەیوەندارەكان كرد دەست بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی نێوان عێراق و توركیا بكەن كە لە كاتی سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا واژوویان لەسەر كرابوو.

لە رۆژی 22ی نیسانی رابردوو لەمیانەی سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق 20 رێككەوتن و یاداشت ئیمزا كران سەبارەت بە پرسەكانی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، پەروەردە، تەندروستی، كشتوكاڵ، ئایینی و رۆشنبیری.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.