Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:15

پاڵەوانێتی یۆرۆ 2024.. 16ھەڵبژاردە بۆ قۆناغی 16 سەرکەوتن

کوردستان TV
100%

دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024بۆ تۆپی پێ کە ئەڵمانیا میوانداری دەکات، 16 ھەڵبژاردە بۆ قۆناغی 16سەرکەوتن .

دوێنێ چوارشەممە، یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی "یۆرۆی 2024" کۆتاییان ھات و ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی تورکیا، سویسرا، ئەڵمانیا، ئینگڵتەرا، ئیتاڵیا، دانمارک، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا، پورتوگال، ڕۆمانیا، نەمسا، جۆرجیا، بەلجیکا، سلۆڤینیا و ھۆڵەندا بۆ قۆناغی 16 سەرکەوتن.

ڕۆژی 29ی ئەم مانگە، یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی "یۆرۆی 2024"، دەست پێ دەکەن و لە یەکەم یارییدا ھەڵبژاردەی سویسرا و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و لە دووەم یارییدا ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ھەڵبژاردەی دانمارک لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

ھەروەھا ڕۆژی 30ی ئەم مانگە لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی "یورۆی 2024"، دوو یاری ئەنجام دەدرێن کە لە یەکەم یارییدا ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و ھەڵبژاردەی سلۆڤاکیا لە یاریگای ێلتینس ئارێنا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و لە یاری دووەمیشدا، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی جۆرجیا لە یاریگای ڕاین ئینێرجی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

ڕۆژی 1ی تەمووز لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی "یورۆی 2024"، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی بەلجیکا لە یاریگای مێرکور سپیل-ئارێنا و ھەڵبژاردەی پورتوگال و ھەڵبژاردەی سلۆڤینیا لە یاریگای دۆچ بانک پارک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

ڕۆژی 2ی مانگی تەمووز لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی "یۆرۆی 2024"، ھەڵبژاردەی ڕۆمانیا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە یاریگای یانز ئارێن، ھەڵبژاردەی نەمسا و ھەڵبژاردەی تورکیا لە یاریگای ڕیدبووڵ ئارێنا یەکتر دەبنەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.