Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 06:23

جامی یۆرۆی 2024.. ئینگڵتەرا و دانمارک و سلۆڤینیا گەیشتنە قۆناغی 16

کوردستان TV
100%


لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بۆ تۆپی پێ، ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و ھەڵبژاردەی سلۆڤینیا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و ھەڵبژاردەی دانمارک و ھەڵبژاردەی سربیا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بۆ تۆپی پێ کۆمەڵەی سێیەم لە جامی یۆرۆ، ھەردوو ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سلۆڤینیا روبەڕووی یەکتر بوونەوە.

دوێنێ سێشەممە لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی "یورۆی 2024"دا و لە کۆمەڵەی سێیەم، ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و ھەڵبژاردەی سلۆڤینیا لە یاریگای "ڕاین ئینێرجی" لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەردوو ھەڵبژاردە ھەوڵیان دەدا، گۆڵ لە یەکتر تۆمار بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

گێمی دووەمی یارییەکە، بەھەمان سیناریۆی گێمی یەکەم بینرا و یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ، کۆتایی ھات.

ھەروەھا دوێنێ سێشەممە ھەر لە ھەمان کۆمەڵەدا، ھەڵبژاردەی دانمارک و ھەڵبژاردەی سربیا لە یاریگای "یانز ئارێنا" لە شاری میونخ لە ئەڵمانیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

یارییەکەش بەبێ گۆڵ، کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ بە یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی جامی یورۆی 2024، سەرکەوت.

ھەروەھا ھەڵبژاردەی دانمارک بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ بە دووەم کۆمەڵەی سێیەم و ھەڵبژاردەی سلۆڤینیا بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ بە باشترین سێیەمی کۆمەڵەکە بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی جامی یورۆی2024، سەرکەوتن و ھەڵبژاردەی سربیاش کە تەنھا دوو خاڵی ھەبوو، ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی جامی یورۆ کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.