حەیان عەبدولغەنی وهزیری نهوتی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێستاش گازی ئێران سووتەمەنی کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق دابین دەکات، بەڵام گازی هاوردەکراو بەشی بەگەڕخستنی گشت وێستگەکان ناکات.
وهزیری نهوتی عێراق ڕاشیگەیاند، لهبهر ئهو هۆكاره دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی هەشت پرۆژەی گەورە بۆ وەبەرهێنانی گازی دەرچوو.
هەروەها ساڵی داهاتوو لە قۆناغی یەکەمدا، پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی وزە تەواو دەبێت کە توانای بەرهەمهێنانی 250 مێگاوات کارەبای هەیە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ساڵ توانیویانە وەبەرهێنان لە گازی کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیاد بکەن. جێی ئاماژهیه، ئەمەریکا تا وەکوو ئێستا چەند جارێک مۆڵەتی هاوردەکردنی گازی ئێران بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق درێژ کردووتەوە، بەڵام هۆشداریشی داوە ئەو درێژکردنەوانە تا سەر نابن و دەبێت حکوومەتی عێراق لە بەرهەمهێنانی کارەبا پشت بە سەرچاوە ناوخۆییەکان ببەستێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.