حكوومەتی مالیزیا رایگەیاند كە توانیویانە شانەیەكی تیرۆریستانی داعش دەستگیر بكەن كە پلانیان داڕشتبوو پاشا و سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان تیرۆر بكەن.
سەیفەدین ناسوتیون وەزیری ناوخۆی مالیزیا رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانی پۆلیس توانییان شانەیەكی 8 كەسی تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن كە پلانیان داڕشتبوو هێرش بكەنە سەر پاشا و سەرۆك وەزیران و چەند كەسایەتییەكی دیاری مالیزیا.
راشیگەیاند: شانەكە پێكهاتووە لە 6 پیاو و 2 ئافرەت، پلانیان داڕشتبوو هێرشی چەكداری راستەوخۆ بكەنە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پاشا و سەرۆك وەزیران و هەروەها هەڵبكوتنە سەر بنكەكانی پۆلیس بۆ ئەوەی ئەفسەر و فەرماندەكانی پۆلیس بكوژن.
مالیزیا كە وڵاتێكی زۆرینە موسڵمانە، ماوەیەكە هێرشی چەكداری و دروستبوونی گرووپی تیرۆریستی تێیدا سەری هەڵداوە، دوایین هێرشیش لە ئاداری رابردوو لە شاری جەوهەر بوو كە تێیكدا كەسێك هێرشی كردە سەر بنكەیەكی پۆلیس و بەهۆیەوە دوو لە ئەندامانی پۆلیسی كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.