Erbil 30°C شەممە 28 ئەیلوول 19:50

ئاگر لە بازاڕێکی گەورەی بەغدا کەوتەوە و سووتانی 15 كۆگای لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی سەنک ناوەڕاستی بەغدا ، 15 کۆگا سووتاون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی سەنک ناوەڕاستی بەغدا کەوتووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە تیمەکانی بەرگریی شارستانی ھەوڵەکانیان لە پێناو کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە خستووەتەگەڕ.

بەپێی زانیارییەکان، بەھۆی ئاگرەکەوە 15 کۆگا سووتاون.

ھەروەھا زاندراوە کە شۆرتی کارەبا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بووە.

دوێنێ یەکشەممە، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەمید میقداد موسەوی ڕایگەیاندبوو کە تا شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، پێنج ھەزار و 544 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە کە ئەوەش بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەی 44 لەسەدا کەمبووەتەوە.

عەمید میقداد موسەوی ئاماژەی بەوەشدابوو کە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، 10 ھەزار و 19 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیان تۆمار کردبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.