ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی بۆردومانی مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش لە چیای حەمرین، سێ تیرۆریستی داعش كوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد بە بوونی مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش لە چیای حەمرین، لەلایەن فڕۆكەی جەنگییەكانی سوپای عێراقەوە بۆردومان كرا.
ئاماژەی بەوەش دا كە لە بۆردومانەكەدا سێ تیرۆریستی داعش كوژران و مۆڵگەكەش لەناوبرا كە ژمارەیەك لە چەك و تەقەمەنی تێدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.