Erbil 36°C دووشەممە 22 تەمووز 08:10

له‌ مه‌كسیك به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه‌ 155 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 له‌ مانگی ئاداره‌وه‌ تا ئێستا شه‌پۆڵێكی به‌هێزی گه‌رمای كه‌موێنه‌ وڵاتی مه‌كسیك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كاریبی گرتۆته‌وه‌ و ژیانی هه‌زاران كه‌س كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رز ببنه‌وه‌.

 به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مه‌كسیك له‌ رێككه‌وتی 17ی ئاداره‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ ژیانی نزیكه‌ی2567 كه‌س له‌ مه‌كسیك كه‌وتۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و دووچاری كێشه‌ی ته‌ندروستی جۆراوجۆر بوون به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی 155 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

 ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ساڵی رابردووش هه‌ر به‌هۆی گه‌رماوه‌ 419 حاڵه‌تی مردن له‌ مه‌كسیك تۆماركران كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی 129 ملیۆن كه‌سه‌، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ش ئه‌و گه‌رمایه‌ی كه‌ رووی له‌ مه‌كسیك كردووه‌ به‌ دیارده‌یه‌كی مێژوویی ده‌گمه‌ن ناو ده‌بات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.