Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 18:03

لیۆنێل مێسی چووە ناو مێژووی پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکاوە

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیۆنێل مێسی چووە ناو مێژووی پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکاوە، دوای ئەوەی بووە ئەو یاریزانەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکەدا لە ساڵی 1916ەوە، زۆرترین بەشداری لە یارییەکاندا کردووە.

لیۆنێل میسی لە حەوت پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکا، بەشداری لە 35 یاری کردووە.

کاپتنی ھەڵبژاردەی "تانگۆ"، لیۆنێل مێسی ئەم دەستکەوتەی بەدەست ھێنا، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی، بەشداری لە یاری کردنەوەی پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکاى بەرامبەر ھەڵبژاردەی کەنەدا کرد کە بە دوو گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی ھاوڕێکانی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە، کۆتایی ھات.

لیۆنێل مێسی مێژوویی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر بە بەشداریکردنی گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی چیلی، سێرجیۆ لیڤینگستۆن کشکاند، بەو پێی سێرجیۆ لیڤینگستۆن لە ساڵی 1941 تا 1953 بەشداری لە شەش پاڵەوانێتییەکەدا کردووە و 34یاری ئەنجامداوە.

ژیانی وەرزشی لیۆنێل مێسی لە پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکا لە ساڵی 2007دا، بە ئەنجامدانی شەش یاری دەستی پێ کرد کە لە میانیدا دوو گۆڵی تۆمارکرد.

ھاوکات لیۆنێل مێسی بە ئەنجامدانی چوار یاری بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکای 2011دا کرد، بەبێ ئەوەی ھیچ گۆڵێک تۆمار بکات.

ھەروەھا لیۆنێل مێسی لە پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکای 2015، درەوشایەوە کە ئەرجەنتین لە یاری کۆتاییدا، بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە چیلی دۆڕا.

لیۆنێل مێسی لە پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکای 2015دا، بەشداری لە شەش یاری کرد ئەسیستێکی باشی پێشکەش کرد.

پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکای 2016، باشترین پاڵەوانێتی بوو لە ژیانی وەرزشی لیۆنێل مێسی، چونکە لە میانی بەشدارییکردنی لە پێنج یاری پاڵەوانێتییەکەدا، پێنج گۆڵی تۆمار کرد و چوار ئەسیستیشی دروست کرد، بەڵام جارێکی دیکە ئەرجەنتین لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر بە چیلی دۆڕا .

لە پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکا، لیۆنێل مێسی ھەوڵەکانی بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی پێشووی خستەگەڕ و بەشداری لە شەش یاری کرد کە لە میانیدا گۆڵێکی تۆمار کرد و گۆڵێکێشی دروست کرد.

دواجار لیۆنێل مێسی کۆتایی بە نائومێدییە یەک لە دوای یەکەکانی پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکا ھێنا، کاتیک ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ساڵی 2021، نازناوی پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکای بەدەستھێنا، دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی بەشداری لە حەوت یاریدا کرد کە لە میانیدا، چوار گۆڵی تۆمارکرد و پێنج ئەسیستیشی دروست کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.