Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 18:01

جامی یوڕۆی 2024.. یاری نێوان فەڕەنسا و ھۆڵەندا بە یەکسانی کۆتایی ھات

کوردستان TV
100%


لە گەڕی دووەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای 2024بۆ تۆپی پێ، یاری لووتکەی نێوان ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بە یەکسانی کۆتایی ھات.

دوێنێ ھەینی لە گەڕی دووەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی "یورۆی2024"دا و لە کۆمەڵەی چوارەم، یاری لووتکە لەنێوان ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە یاریگای ڕیدبووڵ ئارێنا لە شاری لایپزیگ ئەنجامدرا.

لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە، یاریزانانی ھەردوو ھەڵبژاردە بەھێز دەرکەوتن کە لە میانیدا چەندین دەرفەتی مەترسیداریان بۆ گۆڵکردن لەدەستدا، دیارترینیان لێدانەکەی یاریزانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا، جێرمی فریمپۆنگ بوو كە لە خوولەکی یەکەمی یارییەکەدا، ئاراستەی گۆڵی ھەڵبژاردەی فەڕەنسای کرد دواتر یاریزانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، ئەنتوان گریزمان لە خولەکی 14دا، لێدانێکی ھاوشێوەی ئاراستەی گۆڵی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا کرد، بێ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکات.

گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ بۆ ھەردوو ھەڵبژاردە کۆتایی ھات.

ھاوکات گێمی دووەمی یارییەکە بەو شێوەیە بەردەوام بوو و لە خولەکی 69دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا، چاڤی سیمۆنس گۆڵیکی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە دوای گەڕانەوە بۆ سیستەمی "VAR" بە هۆی ئۆفسایدەوە، گۆڵەکەی ھەڵوەشاندەوە.

یارییەکەش بێ تۆمارکردنی گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بە یەکسانی کۆتایی ھات، یەکی یەک خاڵیان بەدەستھێنا.

ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا ھەر یەکیان بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ، ڕیزبەندی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی چوارەمیان گرتووە.

ھاوکات دوێنێ ھەینی لە ھەمان کۆمەڵەدا، ھەڵبژاردەی نەمسا بە ئەنجامی 3-1 لە ھەڵبژاردەی پۆڵەندای بردەوە.

بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەی نەمسا بووە خاون سێ خاڵ و ڕێزبەندی سێیەمی کۆمەڵەی چوارەمی گرتووە و ھەڵبژاردەی پۆڵەندا خاڵی نییە و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.