Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 19:39

بەریتانیا: ئەندامانی تیمی نێو کەشتی "Tutor" لە دەریای سوور بێ سەروشوێنن

کوردستان TV
100%


باڵیۆزی بەریتانیا لە یەمەن، عەبدە شەریف ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کەشتی "Tutor" بەھۆی ھێرشی حووسییەکانەوە لە دەریای سوور نقومبوو، ئەندامانی تیمی نێو کەشتەکە بێ سەروشوێنن.

عەبدە شەریف لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: "ئێمە دڵتەنگ و خەمبارین بەھۆی ئەوەی ئەندامانی تیمی نێو کەشتی Tutor لە دەریای سوور بێ سەروشوێنن".

ئاماژەی بەوەشداوە: "جارێکی دیکە ھێرشە بێباکانەکانی حووسییەکان، ڕووداوی کارەساتباریان لێکەوتەوە و بوونەتە ھەڕەشە بۆسەر ژینگە و بژێوی ژیانی خەڵکی یەمەن".

پێشتر حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو کە بە ئاراستەکردنی دوو بەلەمی بێ سەرنشین، کەشتی بازرگانی "Tutor"یان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە کەشتییەکە نقومبووە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دەریاوانی بەریتانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە کەشتی "Tutor"، تایبەت بە گواستنەوەی کەلوپەل بە ئاراستەکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لەلایەن حووسییەکانەوە لە دەریای سوور کراوەتە ئامانج و بەھۆیەوە کەشتییەکە نقومبووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.