Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 21:03

هیندستان.. بەهۆی خواردنەوەی كحولی ساخته‌وه‌ 29 کەس گیانیان لە دەستدا

کوردستان TV
100%

لە باشووری هیندستان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌وه‌ زیاتر له‌20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ده‌یان كه‌سیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون. 

ئێم ئێس پراسانت، بەرپرسی باڵای ویلایەتی تامیل نادو كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری هیندستان به‌ ڕۆژنامەی پرێس تره‌ست ئۆف هیندستانی ڕاگەیاند، به‌ هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی‌ ساخته‌وه‌ بیست و نۆ كه‌س لە ویلایەتی تامیل نادو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، رووداوه‌كه‌ لە ناوچه‌ی کالاکووریشی ویلایەتی تامیل نادو روویداوه‌و به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولیی ساخته‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خوشخانه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌ كراون. ئاشكراشی كرد، ژمارەی ئەو کەسانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە بەردەوام لە گۆڕاندایە، ئەمەش ئاماژەیەكه‌ کە ڕەنگە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە.

 لای خۆشێه‌وه‌ ئێم كه‌ی ستالین سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌كه‌ لە پۆستێکدا لە تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێکس رایگه‌یاندووه‌، ئەوانەی بەشداربوون لە تاوانەکە دەستگیرکراون و ڕێوشوێن لە دژیان گیراوەتەبەر. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تاوانانەی کە کۆمەڵگا وێران دەکەن بە توندی رووبه‌روویان ده‌بینه‌وه‌و سەرکوت دەکرێن. 

لە ساڵی 2022 زیاتر لە سی کەس لە ڕۆژهەڵاتی هیندستان بەهۆی خواردنەوەی کحولیی ساخته‌وه‌ کە بەبێ مۆڵەت دەفرۆشرێن گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها لە ساڵی 2020 لە ویلایەتی پەنجاب كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری هیندستان، لانیکەم 120 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوه‌ گیانیان لەدەستداوە.  
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.