Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:46

سایلۆی گەرمیان توانای بەکۆگاکردنی 80 هەزار تۆن گەنمی هەیە

کوردستان TV
100%


سایلۆی گەرمیان لە ساڵی 2021 بە گوژمەى 21 ملیار و 400 ملیۆن دینار دروستکرا؛ کە توانای بە کۆگاکردنی 80 هەزار تۆن گەنمی هەیە.

کاروان ڕەئووف، بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان لەم بارەیەوە دەڵێت: "نزیکەی 6 هەزار جوتیار لە ناوچەکانی کەلار و کفری و خانەقین گەنمەکانیان بۆ ئەم سایلۆیە دەهێنن. ڕۆژانە لە کاتژمێر7ی بەیانی دەست بە کارکردن دەکەین. سایلۆی گەرمیان ساڵانە توانای بە کۆگاکردنی 80 هەزار تۆن گەنمی هەیە. 40 هەزار تۆن لە سایلۆی ستیلی گەرمیانە؛ کە ئەم سایلۆیە پێک دێت لە 16 کۆگا، هەر کۆگایەکیش توانای بە کۆگاکردنی 2 هەزار و 500 تۆن گەنمی هەیە و کۆی گشتی 40 هەزار تۆن گەنم دەکات. هەروەها 6 کۆگای کراوەشمان بۆ گەنم هەیە، کە توانای بە کۆگاکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە؛ کە کۆی گشتی دەکاتە 80 هەزار تۆن گەنم".

ئەحمەد نووری، بەرپرسی بەشی تاقیگەی سایلۆی کەلارە و دەڵێت: "ئێمە وەک بەشی تاقیگە لە سایلۆی کەلار چەندین کارمەندمان هەیە، کە هەموویان ئەندازیارن. سەرەتا جوتیاران پێویستە پشتگیریی کشتوکاڵییان هەبێت بۆ وەرگرتنی گەنمەکانیان. ئێمە وەکوو بەشی تاقیگە هەڵدەستین بە وەرگرتنی نموونە لە گەنمی جوتیاران، 12 تاقیکردنەوەمان لەسەر گەنم هەیە، لەگەڵ کۆمەڵێک مەرج کە گەنمەکە لەسەر ئەم مەرجانە تاقیکردنەوەی بۆ دەکرێت؛ گەر هاتوو گەنمەکە لەم مەرجانە دەرچوو و کێشەی نەبوو ئەوکات نمرەی بۆ دادەنرێت".

جوتیارانی ناوچەکە دڵخۆشن بە دروستکردنی ئەم سایلۆیە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی گەنمەکانیان و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.

محەممەد عومەر، جوتیارێکی ئەو ناوچەیە و دەڵێت: "سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دروستکردنی ئەم سایلۆیە لە کەلار بۆ جوتیاران؛ ئەگەر ئەم سایلۆیە نەبووایە گەنمەکانمان دەفەوتا"

ئەم سایلۆیە بووەتە هۆی ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ بە کۆگاکردن و پاراستنی گەنمی جوتیارانی سنووری گەرمیان.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە گرنگیدان به‌ بەرهەمی ناوخۆیی و پەرەدان بە سێکتەری کشتوکاڵی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.