Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:53

سەرۆکی ڕووسیا سەردانی کۆریای باکووری کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین، سەردانێکی فەڕمی بۆ کۆریای باکوور ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوورر KCNA، سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پیۆنگ یانگ پێشوازی لە سەرۆکی ڕووسیا پوتین و شاندی یاوەری کردووە.

لە دوای ڕێوڕەسمی پێشوازی کردنەکە، کیم سوارى ئۆتۆمبێلەکەی پوتین بووە و تا میوانخانەی دەوڵەت کومسوسان یاوەری کردووە.

ئاژانسەکە باسی لەوە کرد سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ قۆناغێکی گرنگ کە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان کۆریای باکوور و فیدراسیۆنی ڕووسیا بووەتە "قەڵای ستراتیجی ئاشتیی و دادپەروەری و ئاسایشی نێودەوڵەتیی" و "بزوێنەری شیرازەی نوێی فرە جەمسەری جیهانیی".

ئەم سەردانەی سەرۆکی ڕووسیا پوتین بۆ کۆریای باکوور، لە دوای 24 ساڵ یەکەم سەردانە بۆ ئەو ولاتە ئەنجامی دەدات و، دوایین جار پوتین و کیم لە ئەیلوولی 2023دا لە ناوچەی سیبیریای ڕۆژهەڵات کۆبوونەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.