وەزارەتی بازرگانیی عێراق کاتی داخستنی سایلۆکانی بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە ئەمساڵ بەرهەمی گەنم له 21% زیاددی کردووە.
حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”ئەو سایلۆیانەی کە بەرهەمی گەنمی جووتیاران وەردەگرن لە شازدهی تەمووز دادەخرێن، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆرتر گەنم بەردەست بێت و سایلۆکان توانای وەرگرتنیان هەبێت، ئەوا ماوەی وەرگرتنی گەنم درێژ دەکرێتەوە”.
دەشڵێت، ”بڕێکی زۆر بەرهەمی گەنم لە جووتیارانی سەرجەم پارێزگاکان وەرگیراوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرهەمی گەنم له 21% زیادیکردووە و پێشبینیش دەکەین بگاتە له30% .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.