له یۆرۆی 2024 هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی توركیا و پورتوگال رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌كانی جۆرجیا و چیك بوونه‌وه.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له یۆرۆی 2024، له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی توركیا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیا بوویه‌وه.
یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا به كۆتاهات به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك، سێ گۆله‌كه‌ی توركیا له‌ڕێگای یاریزانان مۆڵدەر و ئاردا گولەرو کەریم ئەکتورکۆگلۆ لە خولەکەکانى 25 و 65 و 97 تۆماركران، گۆله‌كه‌ی جۆرجیاش یاریزان ش میکۆتادزى لە خولەکى 32 تۆمارى کرد.
به‌و ئه‌نجامه‌ش توركیا بووه خاوه‌ن یه‌كه‌مین سێ خاڵ له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی چیك بوویه‌وه، یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی پورتوگال به‌كۆتاهات به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
دوو گۆڵەکەى پورتوگال له‌ڕێگای یاریزان رۆبن هارناک بەهەڵە و کۆنسیساو لە خولەکەکانى 69 ، 92 تۆماركران، گۆڵەکەى چیکیش برۆفۆرد لە خولەکى 62 تۆمارى کرد.
بەو شێوەیە پورتوگال یەکەمین سێ خاڵى خۆی له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا بەدەستھێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.