Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 18:02

كاریگەری تیشكی خۆر لەسەر پێست چییە ؟

کوردستان TV
100%


تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیادكردنی میلانیی پێست یان رەش بوون و تۆخبوونەوەی پیست و ئەوە لە 24 كاتژمێری یەكەم لەگەڵ بەركەوتنی هەتاو دروست دەبێت لەدوای 72 كاتژمێر وردە وردە رەنگەكە بەردەوامی دەبێت، بەردەوامی بەركەوتنی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دروست بوونی شێرپەنجەی پێست.

 پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست  تەکید دەکەن کە  پێویستە هەموان دژە خۆر بەكار بهێنن بۆ خۆپارێزی لەتیشكی و خۆرو كاریگەریەكانی لەسەر پێست، بە تایبەت بۆ ئەوانەی دەمو چاویان پەڵەی هەیە.

 تیشكی خۆر دەبێتە هۆی پیربوون و چرچ بوونی پێست، هەروەها سوربونەوە و گۆڕانی رەنگی پێست و تەنكبوونەوە و  لاواز بوونی مولولەكانی خوێن و هەندێ جار ناشیرین بونیش روو دەدات.

وەئەو كەسانەی زۆرترین كات لەبەر خۆرن مەترسی تووش بوونیان هەیە بەشێرپەنجەی پێست،  پێویستە ئەم رێنمایانە جێبەجێ بكەن: -
- بەردەوام بەكارهێنانی دژە خۆر.
- خۆپاراستن لەهەتاو هەرچەندە دژە خۆریش بەكاربهێنن.
-بەكارهێنانی جلی قۆڵ درێژ و داپۆشراو لە پێناو سەلامەتی پێست.

ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.