Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:48

باشترین كات بۆ نووستنی شەوانە دیاری كرا

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی نوێ لەسەر دیاریكردنی باشترین كات بۆ چوونە نێو جێگا و نووستنی شەوان ئەنجامدراوە و دەركەوتووە نووستن لە كات و شوێنێكی گونجاو و دیاریكراودا تەندروستی دڵ و جەستە بە باشی دەهێڵێتەوە.

توێژینەوەكە كۆمەڵێك پسپۆڕ و زانای زانكۆی (ئیكستەر)ی بەریتانی ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە نووستنی شەوانە لە یەك كاتی دیاریكراوی دووبارەدا، دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان و هێشتنەوەی جەستە بە سەلامەتی.

دەریشكەوتووە كە باشترین كات بۆ چوونە نێو جێگە بۆ نووستن لەنێوان كاتژمێرەكانی 10 بۆ 11ی شەو دەبێت.

زاناكان لە تۆژینەوەكەدا بۆیان دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی درەنگتر لە كاتژمێر 10 – 11ی شەو یاخود زووتر دەخەون، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان و نەخۆشییەكانی تر زۆر زیاترە.

هەروەها بۆیان دەركەوتووە ئەگەر شەوانە لە هەمان كاتی دیاریكراودا نەخەون، ئەوا جەستە و دڵ تووشی شلەژانی تەندروستی دەبێت و كاریگەری خراپ بەسەر مرۆڤدا بەجێدەهێڵێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.