Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 00:33

تەندروستى لەبارەى چۆنیەتى خۆپارێزى لە تووشبوون به‌ پەتاى خوێنبەربوون هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%


لەبارەى قوربانیکردن و چۆنیەتى خۆپارێزی لە توشبوون بە نەخۆشی تاى خوێنبەربوون هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون، پێوستە لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی كردن، ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بكرێت:


1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت كەڕێگە پێدراون و پزیشكی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەكات.

2- لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن یان پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەی جل و بەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش ،جزمە ، سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەمووچاو) بەكاربهێنرێت.

3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆببنەوە لەچواردەوری قەساب و نابێت هاوكاری بكەن لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە كردنی گۆشتەكەی.

4- بەبێ دەستكێش مامەڵەكردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچەپارچە بكە.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.

6- بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەكردنی تایبەت بەگۆشت و شتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنانیان.

7- پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی كلۆریینی ڕوونكراوە.

8- باشتر وایە گۆشت ماوەی 12 بۆ 24 كاتژمێر لەناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نیە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە تای خوێن بەربوون.

9- ئەگەر ئاژەڵ گەنەی هەبوو باشتر وایە نەكڕێت یان سەری نەبڕێت بو دوربوون لەنەخۆشی تای خوین بەرببوون، چونكە نەخۆشیەكە دەگوازرێتەوە.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.