Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:35

له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رجه‌نتین سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر گواتیمالا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی6ی2024، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و گواتیمالا رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

له‌ یارییه‌كه‌ ئه‌رجه‌نتین براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك بۆ گواتیمالا،چوارگۆله‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ رێگای یاریزانان لیۆنێل مێسی و لاوتارۆمارتینێز تۆماریان كرد.

به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ بۆ یارییه‌كانی كۆپا ئه‌مریكا،  كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 21ی6ی2024 به‌ یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و كه‌نه‌دا ده‌ست به‌یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بكرێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.