Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:30

لە یەکەم یارییەکانی جامی یورۆی "2024"دا ئەڵمانیا لە سکۆتلاندای بردەوە

کوردستان TV
100%

دوێنێ ھەینی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای 2024 بۆ تۆپی پێ بەبەشداریی 24 ھەڵبژاردە لە ئەڵمانیا دەستی پێکرد.

ئەمە جاری دووەمە، ئەڵمانیا لە مێژویی پاڵەوانێتی میوانداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات، دوای ئەوەی جاری یەکەم لە 1988 میوانداری کردبوو.

دوێنێ لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی "یورۆی 2024"دا و لە کۆمەڵەی یەکەم، ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ھەڵبژاردەی سکۆتلاند لە یاریگای یانز ئارێنا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە گیمی یەکەمی یارییەکەدا، زۆر بەھێز دەرکەوتن و ھەر یەک لە یاریزانان، فلۆریان فێرتز، جەمال مۆسیالا و کای ھاڤێرتز لە خوڵەکەکانی 10، 19 و 46سێ گۆل تۆمار بکەن و گێمی یەکەمی یارییەکەش بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندیی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا کۆتایی ھات.

ھاوکات بەر لەوەی گێمی یەکەمی یارییەکە کۆتایی بێت، بەرگریکاری ھەڵبژاردەی سکۆتلاند، ڕایان پۆرتیۆس بە کارتی سوور کرایە دەرەوە کە بەھۆیەوە ھەڵبژاردەی سکۆتلاند بە 10 یاریزانەوە درێژەی بە یارییەکەی دا.

لە گێمی دووەمی یارییەکەش یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا ھاوشێوەی گیمی یەکەمی یارییەکە، بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەیان و لە خولەکی 69دا، یاریزان یکلاس ڤۆڵکرۆگ گۆڵێکی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی کردە خاوەن چوار گۆڵ.

ھەروەھا بەرگریکاری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنتۆنیۆ رۆدێگر بە ھەڵە لە خولەکی 87دا، گۆڵێکی لە خۆیان تۆمار کرد و ھەڵبژاردەی سکۆتلاندای کردە خاوەن یەک گۆڵ.

ھاوکات لە خولەکی چواری زیادکراودا، یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئیمری کان گۆڵی پێنجەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.

یارییەکەش بە ئەنجامی 5-1 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا کۆتایی ھات.

بەم سەرکەوتنەش، ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا سێ خاڵی بەدەستھێنا و لە بەرامبەردا ھەڵبژاردەی سکۆتلاند ھیچ خاڵێکی بەدەست نەھێنا.

کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای 2024، جگە لە ھەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و سکۆتلاند، ھەروەھا ھەڵبژاردەکانی سویسرا و ھەنگاریاش لەخۆدەگرێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.