Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 22:59

لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستبەسەر چەندین جۆری دەرمان گیرا

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ پێنجشەممە لە کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیگیرا بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخ و نایاسایی.

دەرمانە دەستبەسەرداگیراوەکان هۆڕمۆنیی بوون، قاچاخچییەکان لەناو کارتۆنی بەرهەمی جوانکاریدا شاردبوویانەوە بۆ ئەوەی فێڵ لە تیمەکانی پشکنینی فڕۆکەخانە بکەن تاوەکو رێگەیان پێ بدرێت کە دەرمانەکان لە فڕۆکەخانە ببەنە دەرەوە.

تیمی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆلی دەرمان لە کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئەزموون و شارەزایی خۆیان، پاکەتی بەرهەمەکانیان پشکنی، دوای ئەوەش كە بۆیان دەرکەوت بەرهەمەکان دەرمانی هۆڕمۆنین، دەستیان بەسەردا گرتن.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆلی دەرمان داوای لە هاوڵاتییان كرد کە تەنها دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدووربگرن لە دەرمانی بێ ستیکەر و نایاسایی، چونکە دەرمانە نایاساییەکان بە رێگا و رێکاری زۆر مەترسیدار هاوردە دەکرێن کە تەندروستیتان دەخەنە مەترسییەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.