Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 10:09

وەزارەتی تەندروستی ڕێكاری پاراستنی تەندروستیی گشتی لە جەژندا چڕ دەكاتەوە

کوردستان TV
100%


لە پشووەكانی جەژنی قورباندا (یەکشەممە 16 ی 6 ی 2024، تاکوو ڕۆژی هەینی 21 ی 6 ی 2024)، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتییان، چەندین ڕێوشوێنی تایبەت دەگرێتەبەر. ئەم ڕێكارانەش بریتین لە:

1- تیمەکانی تەندروستی بە هەماهەنگیی تیمەکانی ڤێتەرنەری، چاودێریی سەربڕخانەكان و مەرجە تەندروستییەکان دەکەن.
2- لیژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان و نەخۆشخانەکان دەبن.
3- پزیشکانی پسپۆڕ و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی ئێشک دەگرن.
4- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك دەكرێت.
5- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان كراوە دەبن.
6- سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە ئێشك دەگرن.
7- سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە ئێشک دەگرن.
8- تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) لە كاردا دەبن.
9- تیمەکانی پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێریی تەندروستی، بەدواداچوونی بەردەوام دەكەن.
10- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
11- تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتییارییەكان دەبن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.