Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:49

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە ئاکام هاشم ئەستێرەی هەڵکەوتووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی عێراق کرد

کوردستان TV
100%


ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 13-6-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەند لە دیوانی پارێزگا پێشوازیان لە یاریزانی هەڵکەوتووی شاری هەولێر،( ئاکام  هاشم )کرد، کە یاریزانی ناوبراو لە یانەی هەولێر بوو، لەبەر لێهاتوویی خۆشی لەم ماوەیە لە هەڵبژاردەیی تۆپی پێی عێراق وەرگیرا، لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 یاریەکی بەهێزی ئەنجامداو ئاستێکی ( فەردی و جەماعی) بەرچاوی پیشاندا کە بووە مایەی سەرنج راکێشانی میدیا وەرزشییەکانی عێراقی ، هەر بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن پارێزگاری هەولێر وەک شانازیەکی وەرزشی هەولێر رێزی لێنراو ستایشکرا.


پارێزگاری هەولێر رایگەیاند کە هەموومان بەو ئاستەی نیشانتداوە خۆشحاڵین و  هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازین، پاڵپشتی جەنابت هەموو ئەو گەنجانەش دەکەین کە خودان بەهرەو توانای تایبەتین، بە دووری نازانین لە کاتێکی نزیکدا لە یانەیەکی جیهانی بتبینین و ناوی نەتەوەکەت و شارەکەت هەولێر بەرز بکەیتەوە ، دواتر دیاری رێزلێنانی پێشکەشکرا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.