Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 22:24

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کێشەی ئاوی باوەنووری گەرمیان چارەسەرده‌كات

کوردستان TV
100%

 کەمئاوی لە باوەنووری دەڤەری گەرمیان، یەکێک بوو لە کێشە کەڵەکەبووەکانی ئەو دەڤەرە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە پڕۆژەیەکی ستراتیژی چارەسەری کرد.

 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە بەردی بناغەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی باوەنووری لە سنووری گەرمیان داندرا کە گوژمەکەی یەک ملیار و 133 ملیۆن دینارە و بریتییە لە دروستکردنی سەرچاوەی ئاو و بڕی بۆڕیی گواستنەوەی (2900)م تیرەی (350)ملم و (1000)م، بۆری (250)ملم لەگەڵ شەش پەمپی غەتاس و بەستنەوەی پڕۆژەکە بە کارەبای نیشتمانییەوە، ئەم بەشەی پڕۆژەکە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیانەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەدا، ڕەزامەندی و تەرخانکراوی ھەیە کە بڕی یەک ملیار و حەوسەت ملیۆن دینارە و دیزاینی بۆ کراوە و ئامادەیە بۆ پڕۆسەی تەندەرین، ئەم بەشەی پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی پاڵاوگەی ئاو و کۆمپاکت یونت بە توانای پاڵاوتنی ئاو بە بڕی (400)م سێجا لە کاتژمێرێکدا، لەگەڵ سێ پەمپی بوستەر و تانکی بە قەبارەی (700) مەتر سێجا، لەگەڵ ڕاکێشانی تۆری ئاوی پێویست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.