Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 22:28

ئۆتۆمبێل لە منداڵێكی سواری پایسكلی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چوارشەممە لە شارۆچكەی كەلار، منداڵێك بە سواری پایسكل ئۆتۆمبێل لێیداوە و بەهۆیەوە منداڵەكە گیانی لەدەستداوە.

رووداوەكە لە گەڕەكی ئاوارەكان لە نزیك قوتابخانەی سەفین لە شارۆچكەی كەلار روویداوە، تێیدا منداڵێك بە سواری پایسكل ئۆتۆمبێلێك لە جۆری نیسان ئاڵتیما لێی داوە.

لەبارەی رووداوەكە بەڕێوەبارەیەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: بەهۆی رووداوەكە منداڵەكە بە سەختی بریندار بووە، دوای گەیشتنیشی بە نەخۆشخانە بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.

راشیگەیاندووە كە منداڵەكە تەمەنی 9 ساڵانە و ناو و ناونیشانی دیار نییە، بۆیە داوای لە كەسوكارەكەی كردووە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە شارۆچكەی كەلار بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.