Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:51

ئەو كەسەی لەناو بازاڕی دهۆك تەقەی كردبوو دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارە بڵاو كردەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە لەنێو بازاڕ تەقەی كردبوو و پێنج كەسی بریندار كردبوو.

پۆلیسی دهۆك وێنەی تۆمەتبارەكەی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: تۆمەتبارەكە لەنێو بازاڕی دهۆك تەقەی هەڕەمەكی كردووە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس و سێ هاووڵاتی بریندار بوون كە دووان لەوان منداڵ.

راشیگەیاند: برینی یەكێك لە پۆلیسەكان مەترسیدارە و ئێستا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

هەروەها رایگەیاند: لە ماوەیەكی كەمدا لەلایەن هێزەكانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت.

پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەش دا كە بەگوێرەی گوتەی كەسوكاری تۆمەتبارەكە نەخۆشی دەروونی هەیە، لەهەمان كاتیشدا جەختی كردەوە كە بوونی نەخۆشی دەروونیش نابێتە هۆكاری ئەوەی لە سزا رزگاری ببێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.