ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەردی بناغەی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی ئاوی باوەنوور له سنووری گه‌رمیان دانرا كە بە دووەم گەورەترین پڕۆژەی ئاوی ناوچەكە دادەنرێت.
گوژمەی پرۆژه‌كه یەک ملیار و 133 ملیۆن دیناره كه بریتییە لە دروستکردنی سەرچاوەی ئاو و بڕی بۆریی گواستنەوەی (2900)م تیرەی (350) ملم و (1000)م، بۆری(250) ملم لەگەڵ شه‌ش پەمپی غەتاس و بەستنەوەی پرۆژەکە بە کارەبای نیشتمانییەوە.
ئەم بەشەی پرۆژەکە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشێوەی ڕاستەوخۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیانه‌وه جێبەجێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها قۆناغی دووەمی پرۆژەکە ڕەزەمەندی و تەرخانکراوی هەیە كه بڕی یەک ملیار و 700 دیناره و دیزانی بۆ کراوە و ئەمادەیە بۆ پرۆسەی تەندەرین، ئەم بەشەش بریتییە لە دروستکردنی پاڵاوگەی ئاو و کۆمپاکت یوونت بە توانای پاڵاوتنی ئاو بە بڕی (400)م سێجا لە كاتژمرێکدا، لەگەڵ سێ پەمپی بووستەر، تانکی بە قەبارەی ( 700) مه‌تر سێجا، لەگەڵ ڕاکێشانی تۆری ئاوی پێویست.
هەردوو قۆناغەکە له‌سه‌ر بودجه‌ی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه دووەم گەورەترین پرۆژەی ئاوی ناوچەی گەرمیانە و بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیه گرفتی ئاوی باوەنوور بە تەواوه‌تی چارەسەر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.