Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:33

دوایین زانیاری لەبارەی ئاگری باڵەخانەكەی كوێت.. 40 كرێكار گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی نوێترین زانیاری لە رووداوی كەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەك لە وڵاتی كوێت زیاتر لە 40 كرێكار گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان كرێكاری هیندین.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگای ئەحمەدی لە وڵاتی كوێت ئاگر لە باڵەخانەیەكی حەوت نهۆمی كەوتەوە كە كرێكارانی بیانی تێدا دەمانەوە، هەرچەندە دوای چەند كاتژمێرێك تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆل بكەن، بەڵام زیانی گیانی زۆری لێ كەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان لە كاتی كەوتنەوەی ئاگرەكەدا 196 كرێكار لەنیو باڵەخانەكەدا بوونە كە كاریان بۆ كۆمپانیایەك دەكرد بۆ دروستكردنی باڵەخانەیەك لەو پارێزگایەدا.

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەكەش بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 40 كرێكار گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان بە ڕەگەز هیندین.

هەر بەهۆی كەوتنەوەی رووداوەكە، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی وڵاتی كوێت بەرپرسی كۆمپانیاكە و چەند بەرپرسێكی دیكەی شارەوانی دەستگیركراون بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و دیاریكردنی لایەنی كەمتەرخەم.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.