Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 21:57

لە سەری ساڵەوە تا ئێستا 462 تەرم لە کەناراوەکانی تونس دەرھێنراونەتەوە

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی تونس ڕایانگەیاند کە لەسەری ساڵەوە تا ئێستا 462 تەرمی کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس دەرھێنراونەتەوە.

پاسەوانی نیشتمانیی تونس لە ھەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، ژمارەی تەرمی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە سەری ساڵەوە تا ئێستا لە کەناراوەکانی تونس دۆزراونەتەوە و دەرھێنراون، گەیشتووەتە 462 تەرم، لەنێویاندا حەوت ھاووڵاتی تونسی ھەن.

ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لەسەری ساڵەوە تا ئێستا، 30 ھەزار و 281 کۆچبەری نایاسایی لە خنکان لە کەناراوەکانی تونس ڕزگارکراون.

ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە سەری ساڵەوە، ھەزار و 41 پڕۆسەی کۆچی نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس، پووچەڵکراونەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.