Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:33

عەلوەی ئاکرێ بە گوژمەی 22 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


عەلوەی ئاکرێ بە گوژمەی 22 ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری 245 هەزار مەتر دووجا، جێبەجێ دەکرێت؛ کە دووەم گەورەترین عەلوەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێڕاق.

عەلوەی ئاکرێ لە 19 دوکان، 20 کۆگا و 48 عەلوە، 35 بنکەی فرۆشتن، 112 عەلاف، 8 ساردکەری بەفرگر و 11 ساردکەری ئاسایی پێک دێت؛ هەروەها لەگەڵ ناوچەیەکی سەوزایی بە ڕووبەری نزیکەی 5 هەزار مەتر دووجا.

عەلوەکە 2 قەپان و گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل و بنکەیەکی تەندروستی و بنکەیەکی پۆلیس، ئاگرکوژێنەوە و وێستگەی سووتەمەنی، ڕێستورانت و سووپەرمارکێت و مزگەوت لەخۆ دەگرێت.

عەلوەی ئاکرێ پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کشتوکاڵییە، بە پلانێکی پێشکەوتوو و مۆدێرن بنیات دەنرێت؛ لە ڕێگەی بنکەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆوە جوتیاران و بازرگانان بە ئاسانی بەروبوومەکانییان بەبازاڕ دەکەن.
عەلوەکە لە ڕووی جوگرافییەوە یەک کاتژمێر لەهەریەک لە هەولێر و دهۆک دوورە و 40 خولەکیش لە موسڵەوە؛ ئەوەش وادەکات هاتووچۆی بازرگانی بۆ عەلوەکە ئاسان بێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەشەپێدانی بواری کشتوکاڵی بە بنەمای بەهێزبوونی کەرت و بوارەکانی دیکە دادەنێت و لە کابینەی نۆیەمدا هەنگاوی گەورەی بۆ نراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.