لە دوێنێ دووشەممەوە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو گۆڕانكاری بەخۆیەوە بینیوە و ئەم ئێوارەیەش بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 148 هەزار دینارەوە.
ئەم ئێوارەیە لە بەشێك لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە بەغدا بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 148 هەزار و 750 دینار، لەبەرامبەریشدا ئەو نووسینگانە 100 دۆلار بە 146 و 750 دینار وەردەگرن.
لای خۆشییەوە پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە شاری هەولێر پێی راگەیاندین كە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین 147 و 250 دینار بووە، بۆ كڕینیش بەهاكەی 147 هەزار دینار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.