Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 05:46

ئومێد خۆشناو: لەسەر ڕووداوەکەی گه‌ڕه‌كی هەولێری نوێ چەند کەسێک دەستگیرکراون

کوردستان TV
100%


پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لەبارەی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر رایگەیاند کە ڕووداوەکە چەند قوربانییەکی لێکەوتووەتەوە و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون.

دوێنێ لە ئەنجامی دەمەقاڵەی نێوان دوو وەبەرھێن لەسەر پارچە زەوییەک شەڕ روویدا و تیاییدا چەکیان بەرامبەر بە یەکتر بەکارھێنا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە بارەی ڕووداوەکەوە گوتی: "کێشەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە زەوییەک دراوە بە وەبەرهێنەرێک و پاشان لێی وەرگیراوەتەوە و دراوە بە وەبەرهێنەرێکی دیکە، لەسەر ئەم بابەتە شەڕە تەقە دروست بووە و بەهۆیەوە چەندکەسێک دەستگیرکراون و مێژووی ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە 10ساڵ لەمەوبەر".

دوێنێ ئێوارەش گرژی لە نێوان هەردوولادا دروست بوو، بەمهۆیەوە دوو کەس لە لایەنی یەکەم و کەسێکیش لەلایەنی دووەم کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندارن.

دوای ڕووداوەکەش بە مەبەستی تەشەنەنەکردنی شەڕەکە، هێزێکی زۆری ئەمنیی لەبەردەم هەردوو ماڵ دانراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.