Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 02:51

بەلجیکا پاڵپشتیکردنی خۆی بۆ بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

بەلجیکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتيی بۆ ئاگربەست لە غەززە، پەسەند کراوە، ڕايگەیاند و داواشی کرد کە بڕیارەکە بەپەلە جێبەجێ بکرێت.

وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، ھاژا لاھبیب لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: "پاڵپشتی لەو بڕیارە دەکەین کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتيی بۆ ئاگربەست لە غەززە، پەسەند کراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە بەلجیکا داوا دەکات، بەپەلە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتيی بۆ ئاگربەست لە غەززە جێبەجێ بکرێت.

باسی لەوەش كردووە کە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ھەنگاوێکی زۆر گرنگە بەرەو ئاشتی لە ناوچەکە.

دوێنێ دووشەممە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا، پرۆژە بڕیارێک پەسەند کرا کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنەوە ڕاگەیاندرا و داوای پشتیوانی لە داواکارییەکی سێ قۆناغی دەکات کە لە یەکەم قۆناغدا پێشنیاری دەستبەجێ ئاگربەست لە غەززە دەکات.

لەو دەنگدانەدا کە تیایدا ڕووسیا دەنگی نەدا، لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵتیی 14 ئەندامیان بە بەڵێ دەنگیان پێدا.

لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئیسرائیل داواکارییەکەی بایدنی پەسەند کردووە و داواش لە حەماس کراوە داواکارییەکە پەسەند بکات و جێبەجێی بکات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.