ڕۆژی دووشەممە10ی6ی2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنج (ئایار)ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی لیستەكە سەرجەم فەرمانبەران لە ماوەی 3 رۆژدا (لە سێشەممە تا پێنجشەممە) مووچەكانیان وەردەگرن.
بەگوێرەی لیستەكەی وەزارەتی دارایی، ئه‌مڕۆ سێشەممە 11/6/2024 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دەکرێت، هەروەها رۆژی پێنجشەممە كۆتایی دێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌مڕۆ ئه‌م شوێنانه مووچه وه‌رده‌گرن، دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌ی 70 و 80، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ،وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ب.گشتی ڕه‌گه‌زنامه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی،ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان،ده‌سته‌ی ژینگه،ده‌زگای مین،ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم،دیوانی چاودێری دارایی،مافی مرۆڤ.
وەزارەتی راشیگەیاندووه: خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە، بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە.
جەختیشی كردەوە كە هەر کات تەمویلی خانەنشینی سەربازی گەیشت، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
ئەمەی خوارەوە لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.