ھـەر یـەک لـە دكتۆر محەمەد شوكری، سـەرۆکـی دەستەی وەبەرهێنان و کـەمـال مـحـەمـەد، وەزیـری کارەبا و وەزیـری سـامـانـە سـروشـتـییـەکـان بـە وەکـالـەت و شـانـدی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـەگـەڵ بـەرپـرسـانـی ھـەرێـمـی سـانـت پـێـتـرسـبـۆرگ کـۆبـوونـەوە.
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا کـە نـوێـنـەرایـەتـیی حـکـومـەتـی ھـەرێـم لـە مـۆسـکـۆ ئـامـادەبـوو، جـەخـت لـە پـەرەپـێـدانـی پـەیـوەنـدی ھـاوبـەش لـە بـوارەکـانـی ئـابـووری و بـازرگـانـی و وەبـەرھــێـنـان کـرایـەوە، بـە سـوودوەرگـرتـن لـە ئـەزمـوونـی ڕووسـیـا بـە گـشـتـی و ھـەرێـمـی سـانـت پـێـتـرسـبـۆرگ بـە تـایـبـەت.
دواتـر ھـەردوولا قـەلـغـانـی ڕێـزلـێـنـانـیـان بـە یـەکـتـری بـەخـشـی، ھـیـوای پـەیـوەنـدی و ھـەمـاھـەنـگـیی بـەردەوامـیـان بـۆ یـەکـتـر خـواسـت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.