Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:42

ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%

ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا ڕاگەیاندرا و بەپێی ئەنجامەکەش، دەنگی پارتە راستڕەوەکان زیادی کردووە.

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە، پڕۆسەی دەنگدان لە 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروویا بە ئامانجی ھەڵبژاردنی 720 ئەندامی نوێی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ پێنج ساڵی داھاتوو، دەستی پی کرد کە چوار ڕۆژ بەردەوام بوو.

لە ھەڵبژاردنەکەدا، 400 ملیۆن دەنگدەر لە 27ی وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، مافی دەنگدانیان ھەبوو.

دوێنێ یەکشەممە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر شاشەیەکی گەورە کە لە ھۆڵی کۆمەڵەی گشتی پەرلەمانی ئەورووپا لە بڕۆکسل دانراوە لە ئەڵمانیا، ھۆڵەندا، نەمسا، یۆنان و باشووری قوبرسی ڕوومی ڕاگەیاندرا.

ھاوکات بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا دەنگی پارتە راستڕەوەکان زیادی کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەرایییەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئەڵمانیا، پارتی گەلی ئەورووپا کە لە "دیموکراتە مەسیحییەکان" پێکھاتووە 30 کورسی، پارتی سەوز ١٦ کورسی، پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی 14 کورسی، پارتی نوێبوونەوەی ئەورووپا ھەشت کورسی، چەپەکانیش دوو کورسییان بەدەست ھێناوە و لەگەڵ 19 پەرلەمانتار کە بەشداری گرووپەکانی ناو پەرلەمانی ئەورووپا ناکەن.

ھەروەھا لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا، پارتی "یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی" لە ئەڵمانیا کە ھاوپەیمانییەکی سەرەکییە لە حکوومەتی ئەو وڵاتە بە 29 نوێنەرەوە پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، پارتی جێگرەوە لە پێناو ئەڵمانیا بە 17 نوێنەر پلەی دووەمی بەدەستھێناوە.

ھاوکات بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ھۆڵەندا، پارتی نوێبوونەوەی ئەورووپا حەوت کورسی، پارتی ناسنامە و دیموکراسی راستڕەوە توندئاژۆکان شەش کورسی، پارتی سەوز چوار کورسی، ھاوپەیمانی سۆسیالیست و دیموکراتەکان چوار کورسی و چەپڕەوەکانیش یەک کورسی و سەربەخۆوەکانیش یەک کورسیان بەدەستھێناوە.

ھەروەھا بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە نەمسا، پارتی ئازادی ڕاستڕەوی توندئاژۆ بە بەدەستھێنانی شەش کورسی پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە و پارتی گەلی ئەورووپا پێنج کورسی و ھاوپەیمانی سۆسیالیست و دیموکراتەکان پێنج کورسی و پارتی سەوز دوو کورسی و پارتی بنیاتنانەوە دوو کورسیان بەدەستھێناوە.

ھەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە یۆنان، پارتی گەلی ئەورووپا ھەشت کورسی و ھاوپەیمانی سۆسیالیست و دیموکراتەکان سێ کورسیان بەدەستھێناوە، ھەروەھا پارێزگاران و ریفۆرمخوازانی ئەورووپا دوو کورسی و سەربەخۆکانیش دوو کورسیان بەدەستھێناوە.

ھاوکات بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە باشووری قوبرسی ڕوومی، پارتی گەلی ئەورووپا دوو کورسی، ھاوپەیمانی سۆسیالیست و دیموکراتەکان دوو کورسی، سەربەخۆکان دوو کورسی و چەپڕەوەکانیش یەک کورسیان بەدەستھێناوە.

ھەروەھا بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە فەڕەنسا، پارتی ناسنامە و دیموکراسی 30 کورسی، پارتی نوێبوونەوەی ئەورووپا 14 کورسی و ھاوپەیمانی سۆسیالیست و دیموکراتەکان 13 کورسیان بەدەستھێناوە.

ھاوکات پارتی چەپڕەو ھەشت کورسی و پارتی گەلی ئەورووپا شەش کورسی و پارتی سەوز پێنج کورسیان بەدەستھێناوە.

بەپێی دابەشکردنی کورسی پارتەکان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە فەڕەنسا، دەرکەوتووە کە بەرەی نیشتمانیی راستڕەو بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، 31،5 لەسەدای دەنگەکانی بەدەست ھێناوە.

پارتی نەھزە کە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکایەتی دەکات 15،2 لەسەدای دەنگەکان و پارتی سۆسیالیستیش 14 لەسەدای دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.

پارتی فەڕەنسا خۆی بەدەستەوە نادات (چەپڕەوی ڕادیکاڵی) 8،7 لەسەدا دەنگەکان و پارتی کۆمارییەکان 7،2 لەسەدای دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.

ھەر وەڵاتێکی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروویا بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی ئەندامانی خۆی لە پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵدەبژێرێت.

پێنج وڵاتی ئەندامی سەرەکی یەکێتیی ئەورووپا کە بەپێی ژمارەی دانیشتووانیان، زۆرترین ژمارەی نوێنەریان لە پەرلەمانی ئەورووپادا ھەیە بریتین لە ئەڵمانیا بە 96 نوێنەر، فەرەنسا بە 81 نوێنەر، ئیتاڵیا بە 76 نوێنەر، ئیسپانیا بە 61 نوێنەر و پۆڵەندا بە 53 نوێنەر.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا ڕابگەیەندرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.