Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 11:15

له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رجه‌نتین و ئیتاڵیا بردیانه‌وه‌ و فه‌ڕه‌نسا و كه‌نه‌داش یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%

له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌یاندا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر و بۆسنه‌و هه‌رسك تۆماركرد.

 له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی6ی2024، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئیكوادۆر رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌رجه‌نتین به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كه‌ش یاریزان دیماریا له‌ خوله‌كی 40 تۆماری كرد. 

له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی دۆستانه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا میوانداری بۆسنه‌ و هه‌رسكی كرد، یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیتاڵیا به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كه‌ش یاریزان  دایڤید فیراتسى لە خولەکى 38 تۆمارى کرد

لە یارییەکى دیکەی دۆستانه‌دا هەردوو هەڵبژاردەى فەڕەنسا و کەنەدا بێ گۆڵ یەکسان بوون .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.