Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 05:29

شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان له‌ به‌غدان

کوردستان TV
100%


 دوای ئه‌وه‌ی وەزارەتی نەوتی عێراق به‌ فه‌رمی بانگهێشتی كردن، رۆژی رابردوو شاندی هه‌ردوو لایه‌نی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان به‌مه‌به‌ستی چۆنییه‌تی دووباره‌ هه‌ناردنه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ به‌غدا. 

لای خۆیه‌وه‌ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامانج لە سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا بەیەکەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەره‌ بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.


ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو به‌ ئەپیکۆر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كردبوو بۆ تاوتوێکردنی مافە داراییەکانیان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، پێویسته‌ کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت و هەفتەی رابردوو وەزارەتی نەوتی عێراقیش وەڵامی ئەرێنی دانەوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.