Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 11:50

مانگی ڕابردوو 46 گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە ‌

کوردستان TV
100%


بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ31ی5ی2024) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 46 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 39 یان لەڕەگەزی نێربوون و 7 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 7 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 2 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 4 گیان لەدەستدان بەهۆی خنكان و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی غازی كوشندە و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی پێوەدانی مار و دوپشك و 20 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.