Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:27

لە بەغدا دوو رۆژە فرۆشتنی بەنزین بە ماتۆڕسكیل قەدەغە كراوە

کوردستان TV
100%

لە بەغدا ماوەی دوو رۆژە فرۆشتنی بەنزین بە هەموو جۆرە ماتۆڕسكیلێك قەدەغەكراوە، ئەمەش توڕەكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت و كاسبكار و ئەوانەی ماتۆڕسكیل لێ دەخوڕن لێ كەوتۆتەوە.

پارێزگاری بەغدا لە دوێنێ پێنجشەممەوە فەرمانی بە سەرجەم بەنزینخانە حكوومی و ئەهلییەكان كردووە بەهیچ شێوەیەك بەنزین نەدەن بە ماتۆڕسكیلەكان.

فەرمانكە تەنانەت ماتۆڕسكیلی كاسبكاران و سێ تایە و توك توكی گواستنەوەشی گرتۆتەوە، ئەمە وای كردووە خاوەنی ماتۆڕسكیلان ناڕەزایەتی دەرببڕن و ناڕزایەتییەكانیش بەشێوەیەكی بەربڵاو لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییەكانی بڵاو ببێتەوە.

بڕیارەكە لەلایەن پارێزگار و لایەنە پەیوەندارەكانەوە لەناكاو و بێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە دەركراوە، تەنانەت تا ئێستاش هۆكاری دەركردنی بڕیارەكە روون و ئاشكرا نییە.

هاووڵاتییانی بەغدا پێیانوایە ئەم بڕیارە كاریگەری گەورە لەسەر چینی كرێكار و هەژار و كەمدەرامەتان دروست دەكات، چونكە زۆینەی ئەم چینە توانای كڕینی ئۆتۆمبێلیان نییە و بە ماتۆڕسكیل هاتوچۆ دەكەن و داهاتی رۆژانەی ماڵ و منداڵیان پێ پەیدا دەكەن.

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیدا چەندان ڤیدیۆی ئەم بابەتە بڵاو كراوەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت رێژەیەكی زۆر لە ماتۆڕسكیلان لەبەردەم بەنزینخانەكان وەستاون بۆ وەرگرتنی بڕێك بەنزین و هەروەها دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر دەركردنی بڕیارەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا بەشێكی زۆر لە ئەنجامدانی تاوانەكانی كوشتن و هێرشكردنە سەر ماڵی هاووڵاتییان و بەرپرسان لە رێگەی ماتۆڕسكیلەوە ئەنجامدراون، هەروەها لە چەند رۆژی رابردووشدا بەتایبەت لە شاری بەغدا بە ماتۆڕسكیل هێرشكرابووە سەر چێشتخانە و فرۆشگا براندە ئەمەریكی و بیانییەكان لەوانە كەی ئێف سی و كێنتاكی.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.