Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:37

مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاری كرا

کوردستان TV
100%

سایلۆی سلێمانی چەندین مەرج و رێنمایی بۆ پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكەیان دیاری كرد.

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند: لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2024 دەستی پێ کرد.

راشیگەیاند: لەپێناو باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنم داواکارین لە جوتیاران پابەندی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بن:-

1-  وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بە پێی ناوچە دەبێت، هەفتەی یەکەم جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ (عەربەت) گەنمیان لێ وەردەگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیارانی ناوچەکانی تر گەنم نەهێنن، چونکە لێیان وەرناگیرێت .

2-  ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و تراکتۆرەکان بە یەک ڕیز بووەستن و رۆژانە باج دابەش دەکرێت و نابێت بە دوو ڕیز بووەستن باج بە دوو ڕیز نادرێت.

3-  بەهۆی تێکچوونی جەگەکانی سایلۆکەمان گەنم لە ئۆتۆمبێلی فلات وەرناگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان بکەنە ناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قەلابەوە.

4-  داواکارین لە جوتیاران دڵنیابن بەقەد رەسیدەکانیان گەنم باربکەن و لە رەسیدەکانیان زیاتر نەهێنن، چونکە نە زیادەکانیان بۆ دەگێڕێتەوە نە ڕەسیدەکانیان بۆ دەگۆڕێت.

5-  داواکارین لە جوتیاران گەنمی (ئەسپێ لێدراو، خوراو، بۆن گرتوو) نەهێنن، چونکە بە پێی بڕیاری کۆمپانیایی گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغدا دەستبەسەر پشتگیریی بەشە کشتوکاڵییەکانیان (رەسیدەکانیان) دەگیرێت .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.