Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:53

مەترسییەكی تری خواردنەوە وزەبەخشەكان ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

گومان لەوەدا نییە كە خواردنەوە وزەبەخشەكان بەهەموو جۆرەكانیانەوە زیانی زۆریان هەیە، بەڵام نوێترین تۆژینەوە لەمبارەیەوە دەڵێت كە رەنگە زیانەكان تا قۆناغی گیانلەدەستدانی لەناكاو و راستەوخۆ بڕوات.

توێژەران لە ناوەندیی پزیشكی (مایۆ كلینیك) رایانگەیاندووە كە خواردنەوە وزەبەخشەكان بەشێوەیەكی گشتی رێژەیەكی زۆر لە كافایین و ماددە وزەبەخشەكانیان تێدایە، ئەم ماددانە زیانی زۆریان بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

هەروەها رایانگەیاندووە: نۆشینی زۆری خواردنەوە وزەبەخشەكان دەبێتە هۆكاری مەترسی دروستبوونی لەناكاوی جەڵتەی دڵ و دواتریش مردنی مرۆڤ بەهۆیەوە.

تۆژینەوەكە لەسەر 144 كەس ئەنجامدراوە كە بەشێوەیەی لەناكاو تووشی جەڵتەی دڵ بوونەتەوە، دەركەوتووە كە بەشێك لەوان دوای ماوەیەكی كەم لە خواردنەوەی وزەبەخشەكان جەڵتە لێیان داوە.

بۆ ئەم مەبەستە توێژەران ئامۆژگاری ئەو كەسانەیان كردووە كە بۆ ماوەیی نەخۆشی و كێشەی دڵیان هەیە، كە هەرگیز خواردنەوە وزەبەخشەكان نەخۆنەوە، چونكە مەترسییەكان لەسەر ئەوان چەندین جار زیاترە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.