Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:43

سعوودییە بۆ جەژنی قوربان داوایەك لە تەواوی موسڵمانان دەكات

کوردستان TV
100%

سعوودییە داوای لە تەواوی موسڵمانان كرد سبەی پێنجشەممە چاودێری مانگ بكەن بە مەبەستی ئاشكرابوونی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.

دادگای باڵای سعوودییە رایگەیاند: بەگوێرەی بڕیارەكانی دادگای باڵا تا رۆژی پێنجشەممە 9ی حوزەیران مانگی زی قەعدەیە، بەڵام بۆ شەوەكەی كە دەكاتە 6ی حوزەیران داوا لە تەواوی موسڵمانانی وڵاتەكەمان دەكەین چاودێری مانگ بكەن.

راشیگەیاند: هەر كەسێك بە بەڵگەوە مانگی بە چاوی ئاسایی یاخود بە دووربین بینی، نزیكترین ناوەند ئاگادار بكەنەوە.

جەختیشی كردەوە كە ئەوانیش لای خۆیانەوە بۆ سبەی شەو چەندان لیژنەیان پێكهێناوە بە مەبەستی چاودێریكردنی مانگ و دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی زیحجە.

بەگوێرەی رۆژمێری ئیسلامی رۆژی دەیەم لە مانگی زیحجە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت، بەڵام دیاریكردنی رۆژی جەژنیش لەسەر بینینی یەكەم رۆژی مانگی زیحجە وەستاوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.